شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: لە غەم شاری دەروون مەعموورە ئەمشەو لە غەم شاری دەروون مەعموورە ئەمشەو بناغەی مڵکی دڵ خاپوورە ئەمشەو ڕەوانسەر! بۆ لە زیددی من فەڕەنگی لەبەر دەرگای ڕەقیب مەسروورە ئەمشەو؟ ئەمن فەرهاد و شاهید بێستوونە ئەتۆ شیرین، شەماڵ شاپوورە ئەمشەو لە وەسڵت مەنزڵی دوور کەوتەوە دڵ دووسەد مەنزڵ لە شادی دوورە ئەمشەو برا گیان گیان و تۆ گیان ئەلوەدایە هەوای کۆی تۆ دیگەر مەستوورە ئەمشەو بە موژدەی وەسڵی تۆ دڵ شاد بێ حەقیە کە هەر وەک حاکمی مەغدوورە ئەمشەو لەمن ناپرسێ ئەغیار ئەی چ گەوجە؟ بە وەسفی لوتفی تۆ مەغروورە ئەمشەو لە ناو ئەشک و لە ڕووتەی چاو شەهێنم دڵ ئاهوو وار و چاو بێ نوورە ئەمشەو لە سوبحی جەژن و شوﺑهەی مانگەشەو ئاخ؟ لە بەختی من دەڵێی دەیجوورە ئەمشەو بە حازر باشی فەوجی غوسسە و ناڵە وەکوو زیلەی ئەوەڵ شەیپوورە ئەمشەو لە ناڵین مەنعی کوردی مەحزی کوفرە فەقیر و ناخۆش و مەغدوورە ئەمشەو ++++++++++++++++++++++