شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: لاڵ بم ئەگەر شەبیهی ڕوخی کەم بە ماهی نەو لاڵ بم ئەگەر شەبیهی ڕوخی کەم بە ماهی نەو یا دڵ بدەم بە میهری نیگارێ بە غەیری ئەو تەسخیری ڕۆم و غارەتی ئێران دەکا ئەگەر کاکۆڵی زەنگباری بە هێرش بخا جڵەو شادم، کە بەڵکوو بێتە خەوم یار و بەختەکەم بەدبەختی نایەڵێ کە دوو چاوم بچێتە خەو حاسڵ بە غەیری دەرد و جەفا و ئەلەم نییە ڕۆژێ کە بێن زەراعەتی عومرم بکەن درەو ئەمن و جەفا، فیراق و ئومێدی ویساڵی یار کاغەز ڕەفیقی ڕۆژمە، شەمعیش ئەنیسی شەو کوردی دلێری عەرسەیی نەزم و فەساحەتە جەولان دەکا هەمیشە وەکوو بەرقی تیژڕەو ++++++++++++++++++++++