شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: ناسحی موشفیق و وەی واعیزی ئاشوفتە دڵان ناسحی موشفیق و وەی واعیزی ئاشوفتە دڵان! شاویری حائیر و وەی مودبیری ئەمری خەجڵان! چارەیی عیللەتی حیرمان و دەوای مەئیووسی! مۆمیای شەربەتی سەودا سەر و ڕەنجیدەتان! بەقیە دووزی جگەری لەت لەتی شمشێری جەفا مەرهەمی سینەیی مەجرووحی سەنانی هیجران وا ڕەگی عیللەتی بێچارەیی وەک من خەستە بێ نزارەی ڕوح و بێ تەجروبەیی نەبز و زەبان زاهیرەن دەجلەیی لوتف و کەرەمت هاتەوە جۆش بۆیە ڕەشحەی قەڵەمت جارییە بۆ تەشنەلەبان نامەیێکت بە کەرەم کردبووە زیبی تەحریر بۆ نەجاتی دڵ و ئارامی تەن و ڕاحەتی گیان مونشەریح بوو کە ئەگەر تۆ هەتە دەعیەی مەردی قەت مەبە تالبی سیمین بەدەن و ماه ڕووخان گوێ لەمن بگرە دەمێ ناسیحی پڕ لوتف و کەرەم تا عەیان کەم بە تۆ ئەم دەردە، چ زاهیر، چ عەیان ئەوی ڕووی داوە لەمن کاری دڵی بەدبەختە وا منی کردووە بۆ تیری مەلامەت بە نیشان بێ دڵ و گوێ و نەسیحەت نەگر و سەرکەش و ڕەند سپڵە و هەرزە و ئەوباشی بەدئەتوار و نەزان تا لە لای من بوو لە مەنعی نەدەبووم قەت غافڵ گەه بە لۆمە و هەڕەشە، گا بە دەخیل و ئامان کە ئەویش زانی ئەمن ئەومە لەسەر مەنعی ئەوی ناعیلاج ئاخری کردی لە منیش عەتفی عینان ساڵە وەختێکی بووە ئێستە بە مەحکوومی کەسێ فاریفول باڵە لە تەعنەی من و لۆمەی دیگەران ئەوە سەر مەنشەئی ئیفساد و ئەمن بەدناوم ئەوە موستەوجب و من کەوتمە زەجر و لێدان گەر بەدەستم دەکەوێ شەرت بێ لەپێش چاوی تۆ جاڕس و موفتەزەحی کەم وەکوو کوردی لە جیهان ++++++++++++++++++++++