شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: ئەی دوڕی تاجی سەری شاهانی ئیقلیمی جیهان ئەی دوڕی تاجی سەری شاهانی ئیقلیمی جیهان شەمسی ئەفلاکی کەماڵ و شەمعی بەزمی عارفان ئەی بە نادیدە، بە شوهرەت سەد وەکوو من عاشقت وەی لە تاوی فیرقەتت عالەم هەموو ڕەنجیدە جان سابیقەن پرسی کە دڵ ئەفسوردەو و سەوداسەرم؟ یا لە سەرمایەی هەوا و میهر و شۆری دڵبەران؟ واقعەن شیرین سوئالێکە، بڵا لیکن دەبوو مەسئەلە بڕوایە لای شەخسێکی دانا و حاڵ زان من دەڵێم شێواوە یەکسەر دەفعی کاروباری خۆم ساچلۆن پێم دەکرێ ئیتر حەللی عوقدەی سائیلان؟ گەر دەپرسن مەنزڵ و شکڵ و لیباس و تائیفەی ماڵیان نێزیک بە بەندیخانەوو ئاشی ئەحان ئەسمەرە، لاغەر تەنە، باڵامیانە، کەچ کولاه سوخمە سەوزە، مەیتەن ئاڵە، چاو خومار، ئەبرۆ کەمان عاشق و دانا و موئەددەب، وەحشی و مەغروور و عەجوول گەه دەڵێ سندان بە عاشق، گەه دەڵێ چاوم قوبان زوودخیز و توند ڕەوتە، مەستە دائیم چاو بە خەو گاه بەدخوو و زاڵمە، گەه موشفیقە و شیرین زمان سا لە هەر کوێ بێ کە مەستت کرد سوئالی لێ بکەی ڕازی پەنهانی سەراسەر بۆت دەکا ئەڵبەت عەیان ڕەهڕەوت قادر بێ بۆ ئیعتا و جەوابی مەسئەلەت وەرنە کوردی ناتوانێ حاڵی خۆی بۆت کا عەیان ++++++++++++++++++++++