شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: عەزیزم باعیسی عەیش و نیشاتم عەزیزم! باعیسی عەیش و نیشاتم! گوڵم! سەرمایەکەی ژین و حەیاتم! دەزانی خۆ ئەمن سەودازەدەی تۆم؟ نەچیری ئاهوویی چاوی سیاتم؟ هەمیشە من لە کونجی دەرد و غەمدا ئەسیری شەرت و مەحبووسی وەفاتم بە ساڵی جارێ قوربانی دەکەن حاج ئەمن هەر دەم بە قوربانی وەفاتم بە جاڕووبی موژەی چاوم هەمیشە خەریکی مشت و ماڵی خاکی ڕاتم لە شەوق و زەوقی عالەم بوومە فارغ کە هەم زانوویی هیجرانی و بەڵاتم لە بەرچی وا لە من ئازوردە بووی تۆ؟ نییە ڕەحمت بە حاڵم لێو نەباتم ئەگەر کردوومە تەقسیر و گوناهێ هەزاران تۆبە بێ تا ڕۆی مەماتم بە مەرگی تۆ وەها خەستە و زەبوونم نەماوە زەڕڕەیێ سەبر و سوباتم ++++++++++++++++++++++