شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: کوللی عالەم وا بوون سەر گەشتەوو حەیرانی عیشق کوللی عالەم وا بوون سەر گەشتەوو حەیرانی عیشق هیچ کەسێ نازانێ ئەحواڵی سەر و سامانی عیشق بادە پەیمانانی ئیدراک و کەماڵی عارفان لەنگ و عاجز بوون لە ڕێ تەی کردنی مەیدانی عیشق گەرچی غەوواسانی فیکرەت غەوتەوەر بوون موددەتێ قەت نەبوون واقف لە قەعری بەحری بێ پایانی عیشق سامری و سەحبان و جاڕوڵڵاوو لوقمان و سەتیح موخبیری کوللی عولوومێ بوون و سەرگەردانی عیشق حافز و سەعدی و نیزامی و قەیس و جامی و دەهلەوی فەیزخاه و مەعریفەت جۆ بوون لە شاگردانی عیشق خوسرەو و مەحموود و فەرهاد هەر سێ شا و شازادە بوون ئاخری بووشن بە بەندە و چاکەیی سوڵتانی عیشق شەمس و مەولانا و مەنسوور کەی بە سڕ مەحرەم دەبوون؟ تا نەیانخواردایە ڕێزەنانی سفرەی خانی عیشق زاهیدا! خوێندووتە تەفسیری لِکلِّ وَجْهَة قەت مەدە تەعنە لە مەستی و بێخودی ڕەندانی عیشق مولتەجی نابم بە کەس کوردی لە دونیا و ئاخیرەت ڕۆژی دیوانی خودا دەستی من و دامانی عیشق ++++++++++++++++++++++