شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: چێژتم ئەمڕۆ ژەهری مار و ڕۆحی شیرینم نەهات چێژتم ئەمڕۆ ژەهری مار و ڕۆحی شیرینم نەهات زامی کۆنەم هاتە ژان و مەرهەمی برینم نەهات من خەمم خوارد و خەمیش خوێنی جگەرمی خواردەوە بۆیە گریام چەند بەچەند، فرمێسکی خوێنینم نەهات غەم سەری لێدام و یاریش قەت سەرێکی لێ نەدام سەبر و هۆشم ڕۆییوە، غارەتگەری دینم نەهات دڵ دەسووتێ چین بە چین دەشکێتە سەر یەک وەک فەنەر خاوەنی ڕووی ئاتەشین و زولفی چین چینم نەهات دیدە وەک هەوری بەهاران خوێن دەبارێنێ و سەدای پێکەنینی غونچەیی نەو سەبزە پەرژینم نەهات گۆی سەرم چەوگانی میحنەت دایە بەر خۆی ڕای فڕاند وای عەجەب، بۆ شاسواری خانەیی زینم نەهات؟ کەوتمە وەختی مردن و غەم خستمیە حاڵی غەڕغەڕە کوردی بێ کەس خۆم لە هیچ لایێ سەدای شینم نەهات ++++++++++++++++++++++