شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: شکاندی قیمەتی شەککەر نەباتی لێوی شیرینت شکاندی قیمەتی شەککەر، نەباتی لێوی شیرینت گەیاندی مەرسیەی مریەم خەیاڵی ڕووی نیگارینت لە بەردا چین بە چین هاتو بچین چینی لەسەر چین دا چین بچین چین تا بە پا گێسویی چین چینت؟ حەنا بێ ڕەنگ و ڕەنگ تەڵخە بە ڕەنگی ساری گوڵ نادا وەرە ڕەنگ کە بە ڕەنگی خوێنی دڵ ئەنگوشتی ڕەنگینت قەمیسی یۆسفە بۆ چاوی تاریکم وەکوو یەعقووب سەبا جارێک بەلاما بێنێ گەر بۆنی عەرەق چینت گەر ئەهلی دڵ بە چاوی من نەزەر لەم شێوەیە ببڕن دەزانن هەرکە قیمەی دڵ دەکا ڕیشوویی پۆشینت هەتا کەی بێ وەفایی، بەسیە شیرین وەقتی شیوەنتە سەراپا غەرقە دەر تیشەی جەفا، فەرهادی مسکینت بە بەزمی لێوی شیرینت زەمانێ خوسرەو ئاسا بووم درێغا تێکی دا سەیر و سەفا، بەدکاری بێ دینت بە ڕیسوایی و ڕووتی من، ڕەقیب! تۆ کامەران نابی هەتا تەسلیم نەبێ کوردی مەزەننە نایە تەسکینت ++++++++++++++++++++++