شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: ئەڵڵاه ئەڵڵاه کە چ عەقڵ و چ کەماڵێکی هەیە ئەڵڵاه... ئەڵڵاه... کە چ عەقڵ و چ کەماڵێکی هەیە! لەگەڵ ئەو عەقڵ و کەماڵە چ جەماڵێکی هەیە! دڵڕفێنێکە لە بۆ مەدحی، سەراپایی ئەوێ واجبە مەدحی بکا هەرچی کە ماڵێکی هەیە ئەهلی ئەم شارە هەموو نۆکەر و ئەتباعی ئەون یووسفی میسرە، عەجەب جاه و جەلالێکی هەیە! گەر خەیاڵی دەهەنی بێنمە نێو ئەم غەزەلە، دێن دەڵێن ئەم غەزەلە وردە خەیاڵێکی هەیە! خەتی سەبزی لە کەناری لەبی، نالی! هەروەک خزری زیندە لەسەر چاهە، زولالێکی هەیە ++++++++++++++++++++++