شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: ئاخ لەگەڵ ئێمە حەبیبە سەر و پەیوەندی نییە ئاخ لەگەڵ ئێمە حەبیبە سەر و پەیوەندی نییە نەیشەکەر قەددە، بەڵا بەندی هەیە، قەندی نییە عادەتێکی هەیە هەرگیز لە کەسێ ناپرسێ زاڵمێکی وەیە قەت خەوفی خوداوەندی نییە دەرحەقی من زەهر و سرکەفرۆشە بە برۆ دەرحەقی غەیری ئەمن غەیری شەکەرخەندی نییە دولبەرێکم هەیە مەشهوورە بە بێمانەندی بێشک و شوبهە، خودا شاهیدە، مانەندی نییە ئەهلی دنیایی لەبەر حیرس و تەمەع هوشیارن بە خوسووسی بگەڕێی مەست و خیردەمەندی نییە خانەقاش هەروەکوو مەیخانە، کە هەر ئاوا بێ مەجلیسێکی هەیە، ئەمما گەپ و گۆبەندی نییە واقیعەن خانەقە خۆش زەمزەمەیێکی تێدا یە، بەڵا قەندی هەیە، گەندی هەیە، ڕەندی نییە مەدرەسە، مەحبەسەیە، مەبحەسەیی وەسوەسەیە کەسی تێدا هەیە، ئەمما خۆش و خورسەندی نییە تالیبی ڕاهی حیجازم، لە موخالیف هەڵدەن بێ نەوا قەلبی حەزینم قووەتی بەندی نییە شیعرەکانم، کە جگەرگۆشی منن، دەربەدەرن دڵی نالی چ ڕەقە، قەت غەمی فرزەندی نییە! ++++++++++++++++++++++