شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: جەنانی وەک جینان کردم بە ماوا جەنانی وەک جینان کردم بە ماوا (حەبیبە)ی ماڵیاوا ماڵی ئاوا! حەڵاڵی بێنیکاحی حووری عینم بەجووتێ نازیری شەرع و فەتاوا زەفافەتگاهی پەردەی ئاڵی چاوم، موبارەک حەجلە بێ بۆ بووک و زاوا سیداقی ڕوونما و، وەسڵی شاهید لەگەڵ شاییکەران بێدەنگ و داوا ویسالی بێ کەم و کەیفی حوزووری لە نالی گەر دەپرسی، یەعنی ئاوا ++++++++++++++++++++++