شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: خاڵی نییە ڕەشماری دوو زوڵفت لە بەڵایێ خاڵی نییە ڕەشماری دوو زوڵفت لە بەڵایێ حەڵقەی شەڕییان بەستووە هەر یێکە لە لایێ عاشق دڵی نایێ لە دڵارامی جودا بێ ئەڵبەت کە دڵارامی لەوێ بێ، دڵی نایێ بنواڕە خۆشیی ڕەقسی لەگەڵ خەرقەیی ئەزرەق مومکین نییە بەم پاکییە، لەم ئەرزە، سەمایێ مومکین نییە جەلبی دڵی خووبان بە من و تۆ نەمبیستووە تەسخیری مەلایک بە مەلایێ نەقدی دڵ و جان بۆ قەدەمت نیمە بەهایە غەیری ئەمە، قوربان، بەخودا نیمە بەهایێ ئەی شەمع! بترسە لە هەناسەم کە بگاتە ئەو دووکەڵی زوڵفە کە پەرێشانە بە بایێ تا چاکی نەکەی پڕ لە هەوا سینەیی نالی وەک زەنگڵە ئاوازەیی ناڵەی دڵی نایێ ++++++++++++++++++++++