شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: دڵ شیشەیی پڕ خوێنی فیراقی، فەرەقی بوو دڵ شیشەیی پڕ خوێنی فیراقی، فەرەقی بوو مەکسووری ڕقی بەو دڵی وەک بەردی ڕەقی بوو ئەو نەشئە کەوا ساقی منی پێ لە خودی سەند نەک نەوعە ڕەقێ بوو کە لە قەترەی عەرەقی بوو، خەندەی نەفەسی تۆ بوو وەکوو سوبح و نەسیمی یا گوڵ دەمی پشکووتن و، عەتری وەرەقی بوو ڕەققێتی تەن و، ڕیققەتی دڵ، ڕوقبەتی تاعەت مەخسووسی ڕەقیب بۆ لە منی خەستە ڕقی بوو! هێند مونتەزیری تۆ بوو هەتا چاوی سپی بوو نەرگس، کە لەسەر یەک قەدەم و دیدە چەقی بوو تا پێنەکەنی گوڵ بە دەمی بادی سەباوە، نەمگوت: کە شەوێ بولبولی بێچارە حەقی بوو نالی لە هەوا کەوتە سەما، بوو بە شەناوەر بەو وشکە مەلە بیمی هیلاکی غەرەقی بوو ++++++++++++++++++++++