شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: خەتات فەرموو کە خۆشە چین و ماچین خەتات فەرموو کە خۆشە چین و ماچین کە ناچین، لێرە خۆشە چینی ماچین برۆت هەر چین و پەرچەم چین لەسەر چین ئەمەندە چینە، قوربان، پێم بڵێ چین؟ ! شکافێکە کڵافەی نافی زوڵفت دەڕێژێ میسک و عەنبەر لێرە تا چین لەسەر بەرگی گوڵێکی باغی حوسنت هەزار، گوڵچینی بێبەرگ و نەواچین! ئەتۆ میهری و مەهڕوویان ستارەن لە خزمەت شەوقی تۆدا شەوچرا چین؟ ! هەموو زەڕڕاتی میهری ڕووتە با قین خودامان بۆ بەقایە لێرە لاچین! بڵێ نالی بە ئەربابی وەفا: بێن هەموو موحتاجی خاک و بێڵ و پاچین ++++++++++++++++++++++