شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: ماچی دەمەکەی دامێ کە دامێ سەر و ماڵم ماچی دەمەکەی دامێ کە دامێ سەر و ماڵم بنواڕە چ سەییادە، چ جەللادە بە حاڵم! عاشق دەڵێ نابێ کە بدا خۆی لە داوم زوڵفم کە هەموو داوە، هەموو دانەیە خاڵم بۆ تۆزی ڕەهت دیدە سەقا و موژە جاڕووب ترسام کە لە پێت چێت دەمێ جێت بماڵم باری غەمی جان ئەبرووەتی تیر و کەمان کرد یەعنی قەدەکەی ئەلفی منە ئێستە کە دالم دەستم مەخە سەر، تا قەدەمم سووتووە، چاوم! یاخۆ بە شیفا هاتووی؟ چەندێکە ئەناڵم ڕەنگینە بە خوێناوی دەروونی، دڵی نالی بنواڕە دەڵێ خۆ خەنەیە پەنجەیی ئاڵم ++++++++++++++++++++++