شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: لەبت میم و، قەدت ئەلف و زوڵف چیم لەبت میم و، قەدت ئەلف و، زوڵف چیم دەزانی بەم سیانە تالیبی چیم! وەفای عەهدە لە من ڕۆح و، لە تۆ ماچ چییە چارەی ئەمانەت غەیری تەسلیم کە هاتی تێغی بێزاریت لە سەر دام سەری خۆم خود بە خود هەڵگرت و ڕۆییم ++++++++++++++++++++++