شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: عومرێکە بە میزانی ئەدەب توحفە فرۆشم عومرێکە بە میزانی ئەدەب توحفە فرۆشم زۆرم وت و کەس تێی نەگەیی، ئێستە خەمۆشم لەو گەردەن و عیقدە کە پڕە گەردەن و گۆشت بەو پێیە کەنارم کە پڕە دامەن و کۆشم وەک توڕڕەیی پێچیدەیی تۆ ساغ و شکستەم وەک نەرگسی نادیدەیی تۆ خۆش و نەخۆشم سەرخۆشی شەرابی دەمی تۆ بووم و، ئەمێستاش قوربان، سەری تۆ خۆش، کە نەماوە سەری خۆشم! شێخی و سەراپا دەڵەک و ڕێوی دەپۆشی نالیم و بە ڕووتی لە هەموو دیدە دەپۆشم ++++++++++++++++++++++