شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: بە هاوین جەستە خەستەی دەردی گەرمام بە هاوین جەستە خەستەی دەردی گەرمام بە زستان دڵ شکستەی بەردی سەرمام لە هێلانەی زەمیندا وەک شتور مورغ منی قودس ئاشیان بێباڵ و پەڕ مام لە قوربی قاب قوسینی دوو ئەبرۆت منی أدنی چ دوور و دەربەدەر مام! بەڵاگەردانی باڵات بم ئەگەر چووم فیدای هیندوویی خاڵت بم ئەگەر مام نەفەس هەروا لە ڕێدا دێت و نایێ لە سەیر و مەیری ئەسبابی سەفەرمام دەمێکە وا لەسەر پێیەک دەسووتێم لە شەوقی تۆ بە میسلی مۆم و هەر مام وەرە قوربان! بە جان هەردوو برا بین کە تۆ بێمادەر و من بێپودەر مام لە دارالعلمی تەحسیلی مەعاریف وەکوو نالی جەهوول و بێخەبەر مام ++++++++++++++++++++++