شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: ئەی سەروی بوڵەند قەدد و برۆ تاق و مەمک جووت ئەی سەروی بوڵەند قەدد و، برۆ تاق و، مەمک جووت! کێ دەستی دەگاتە بەی و ناری نەگەیشتووت؟ ! دەم هەمدەمی غونچێکە نەپشکووتووە هێشتا با کەشفی نەکرد بەرگی عەترپۆشی گوڵی ڕووت گریانی من و خەندەیی تۆ ئێستە دەشوبهێ بەو مەوسیمی بارانە کەوا خونچە دەپشکووت خڵخاڵی قەدم، وەک خەمی زولفەینی سەراپات، پشتانی قەدت بێت و فیدای بازنی بازووت خاڵی نییە نالی دڵەکەت ساتێ لە هیجران تا تاری وجوودت نەپسێنێ مەلەکولمووت ++++++++++++++++++++++