شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: گەر بێیە دەرێ سەروی ڕەوانی لە ئیرەمدا گەر بێیە دەرێ، سەروی ڕەوانی لە ئیرەمدا وەرە نەییە دەرێ، ئاهووی چینی لە حەرەمدا عیشقت لە دڵ و دیدەیی پڕ ئەشک و ئەلەمدا گونجایش و تەسکینی نییە، زۆرە لە کەمدا لافی دەمی تۆ، غونچە لە دەمیا بوو، بە عەمدەن با خوستی بڕی، خستی، کە مستێکی لە دەم‏دا دڵ موزمەحیلی دەردە وەکوو دیدە لە نمدا حەیران و پەرێشانە وەکوو قەترە لە یەمدا نالی مەسەلی حاڵی لە ئەشکەنجەیی غەمدا وەک ناڵە لە نەیدا، وەکوو نالە لە قەڵەمدا ++++++++++++++++++++++