شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: ڕیشەکەی پان و درێژە بۆ ڕیا خزمەت دەکا ڕیشەکەی پان و درێژە، بۆ ڕیا خزمەت دەکا زاهیرە هەرکەس بە توول و عەرزی ڕیشیدا ڕیا گوڵ بە دەم بادی سەباوە پێکەنی، بولبول فڕی یەعنی عاشق لازمە دوور بێ لە یاری بێوەفا عاشقی سونعی حەقم، قوربانی ڕەنگی قودرەتم: چاوی ماوی، خاڵی شین، کوڵمی سپی، زوڵفی سیا سەرگرانە قافڵە سالاری ڕێی چین و خەتا چونکە باری عەنبەر و میسکە لە زولفەینی دوو تا! حەڵقە حەڵقە زوڵفی سەر قوببەی هەیاسەی کەوتووە مەحرەمی سیڕڕە، بەڵێ گەنجووری گەنجە ئەژدەها سۆفیی مەستووری ڕووت و موفلیسی خستە تەمەع سەیری خاڵی بێحیساب و ماچی لەعلی بێ بەها زاهیر و باتین، لەسەر لەوحی حەقیقەت یا مەجاز ئاشنای سیڕڕی قەڵەم بێ، غەیری نالی کەس نەما ++++++++++++++++++++++