شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: ڕوخم ڕەنگینی ڕەنگی ڕوومەتی ڕەنگینتە، بازا ڕوخم ڕەنگینی ڕەنگی ڕوومەتی ڕەنگینتە، بازا! قەدی سەروم کەمانینی قەدی شیرینتە، بازا! غەریب و بێکەس و زار و فەقیری خانەدانی تۆ جگەر سووتاو و ماڵوێرانی زوڵفی چینتە، بازا! معاذ اللّە کە ڕەحمێکت بە حاڵی زاری مندا بێ کە ئاخر بەندەیی خاکی دەری پێشینتە، بازا! ئەگەر خوێنم دەڕێژی تۆ، ئەوە تێغ و ئەمیش گەردن ئەگەر بنیادی پەیمان، دەستی من دامێنتە، بازا! لە چاوانم هەتاکەی قەترە قەترە خوێن دەکەی ئەی دۆست! کوا ئەم عەهد و پەیمان و وەفا کابینتە، بازا بە نالی باوەڕت نایێ، خەیاڵت بێت و بیبینێ کە چۆن مەشغووڵی نەغمەی گۆشەیی ناڵینتە، بازا! ++++++++++++++++++++++