شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: گوڵبنی قەددت لە قوببەی سینە غونچەی کردووە گوڵبنی قەددت لە قوببەی سینە غونچەی کردووە غونچە بەم شیرینییە قەت نەیشەکەر نەیکردووە نەخلی باڵات نەوبەرە، تازە شکۆفەی کردووە تۆ کە بۆی شیرت لە دەم دێ، ئەم مەمەت کەی کردووە! قامەتت نەخلە، بە شیری، فائیقەی پەی کردووە نەحلی بێنێشی مەمەت شەهدی سپی قەی کردووە نەخل و ڕوممان پێکەوەن، یا باغەبان وەی کردووە: سەروی هێناوە لە سێب و بەی موتوربەی کردووە! بۆ مەمک نالی چ منداڵانە وەی وەی کردووە گەرچی مووی وەک شیرە، بەو شیرە شکۆفەی کردووە خۆش بە هەردوو دەست و دەم گرتوویە ئۆخەی کردووە کیزب و توهمەت، ئیفتیرا و بوهتان کە تۆبەی کردووە ++++++++++++++++++++++