شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: لە دڵدا ئاتەشی عیشقت بڵێسەی میسلی تەندوورە لە دڵدا ئاتەشی عیشقت بڵێسەی میسلی تەندوورە شەتی ئەشکم نەبێ مانیع، دەسووتێم دەبمە کۆی نوورە بە ناری عیشق و ئاوی دڵ، جەسەد وەک حەزرەتی مووسا تەریقی: بەحری فیرعەون و، ڕەفیقی: ئاتەشی توورە دەچێ بۆ لای ڕەقیب، خۆشە، وەلێ ئەو داغە کوشتوومی لەکن ئەو چەندە مەجبوورە، لە لای من چەندە مەغروورە! پەیامت هات و پەیکت ڕۆی، خەیاڵم نارد و نەیگەییێ ڕەسوولم کەوتە ڕێ، گرتی، هێنای وەک ئاگرە سوورە کە دیتم شەکڵی سەد ڕەنگی، گوتم: بابایی عەییارە کە بیستم لەفزی بێدەنگی، گوتم: شەیپووری شاپوورە گوتم: ڕاستی سەبا هەڵسە! گوتی: مەشرەب موخالیفیە گوتم: نارێ، گوتی: بایە، گوتم: ئەوجێ، گوتی دوورە گوتم: قوربانی تۆ من بم، گوتی: قوربانی تۆ سەگ بێ گوتم: شیشەی دڵم ناتوێ؟ گوتی: بۆچیمە؟ مەکسوورە خەراباتی دڵی نالی مەفەرموو: خاڵییە، نایەم! بە مەرگی تۆ قەسەم، چاوم! بە زیکرت بەیتی مەعموورە... ++++++++++++++++++++++