شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: سەرمایەیی سەودا کە دەڵێن زوڵفی دوو تایە سەرمایەیی سەودا کە دەڵێن زوڵفی دوو تایە هەر پێچشی تایێکی سەد ئاشووبی تیایە بیدە بە دڵم، شیفتە بۆ شیفتە چاکە... بیخە ملم، ئەو قەیدە بە دێوانە ڕەوایە... ئەو خاکی دەرە مەسکەنی سەد ساڵەمە، شایەد جارێ لە دەمی تۆ ببیەم: «سەگ بەوەفایە» زوڵفت سەبەبە، دڵ بە عوزارت کە دەسووتێ سووچی شەوە وا قاتیلی پەروانە چرایە نالی کە ویقاری نییە، بێباکە لە خەڵقی سۆفی کە سلووکێکی هەیە، عوجب و ڕیایە ++++++++++++++++++++++