شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: بە مەرگی خۆت قەسەم زاهید هەموو عومرت عوبوورێکە بە مەرگی خۆت قەسەم، زاهید، هەموو عومرت عوبوورێکە مەقام و مەنزڵت، ئاخر، لەکن جەمعی قوبوورێکە دڵم بەردە ئەگەر شاخە، بە چاوی سووکی مەنواڕێ بەخۆڕایی نەسووتاوە، ئەمیشە کێوی توورێکە شوعاعی ڕووت لە گەردندا دیارە دڵ دەسووتێنێ بنازم بەم تەجەللایە، چ خورشید و بلوورێکە! لە خەڵوەت هاتەدەر سۆفی، گڵ و بەردی بە سەرما دا مەکەن مەنعی لەبەر خەڵوە، ئەویش تازە غوروورێکە غەمی چاوت لە چاومدا، هەمی قەددت لە سینەمدا لەبەر سستی و زەعیفی ئەو خەوێکە، ئەم خوتوورێکە! بە زاهیر شادمانیمە لەبەر کەتمی هەموو دەردان کە نالی گەر بناڵێنێ ئەمیش نەشئە و سوروورێکە ++++++++++++++++++++++