شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: بیدی مەجنوونە وجوودم لە هەموو بەر بەرییە بیدی مەجنوونە وجوودم لە هەموو بەر بەرییە نە کەسێ مونتەفیعی یەک بەری یا سێبەرییە چیت لە کاکۆڵی سەر و موویی میانی داوە؟ هەموو هەر هەمم و پەرێشانی و دەردی سەرییە بە ڕیا باری تەکالیفی ڕوسوومی بۆ خەڵق چ دەکێشی؟ ئەمە حومقێکە عەلاوەی کەرییە موتمەئین خاتر و ئەیمەن مەبە هەرگیز لە شەڕی نەفسی ئەممارە، کە ئەم مارە لەگەڵ تۆ شەڕییە لۆمەیی نالیی دێوانە مەکەن ئەی عوقەلا! ئەمە موددێکە زەدەی لەتمەیی دەستی پەرییە ++++++++++++++++++++++