شاعیر: شێخ عەبدولڕەئوف نەقشبەندی کتێب: گوڵزاری ئەدەب سەرناو: لوێچێ خوێ له نێو چێشتی مجێور سەبارەت: نووسین: هاووڵاتیه ک چێشتی مجێور نێو و نێوەکەی چێشتی مجێوره فکری لێ وەکەی بڕوێش و ساوار خه‌پله‌ی دێمیله سه‌لکه ترخێنه و گۆژی و کێویله له‌گه‌ڵ برینجی دوم سیای ڕه‌شتی یا که‌بابی که‌و له چیای سه‌رده‌شتی ترێ و هه‌نجیر و هه‌ناری ئالان عه‌ده‌س و فوم و به‌سه‌لی قورئان مامۆستای هەژار لە بەر هەژاری هەمووی لێکداون بۆ کوردەواری ئه‌مه‌ش فه‌ننێکه له ڕوانگەی ئه‌ده‌ب به فتوای زانای عه‌جه‌م و عه‌ره‌ب تاکو گەلەکەی له هەموو گوڵێ بمژێ به ڵکێ کەم و بوژێ دڵی زۆر نوسراون کەشکۆڵ و مه‌شکۆڵ له خاوه‌ن قەڵەم بلیمەت و پیتۆڵ وێنه‌ی که شکۆڵی شێخی بەهایی یا ملستانی حاجی وه فایی پەڕتووکی گەلحۆ له ئەحمەدیانی یا شەرحی فەرناز له موکریانی پەند و پێکەنین له خاڵه گورژی تا لاچێ لەگەڵ تاڵی و ڕوگرژی چێشتی مجێور به کەچک و کەوگیر تێگەڕێ پڕه له پەند و تەگبیر وەره تێر بخۆ لەم چێشته باشه قاوە و قاوەڵتی لێره به لاشه ڕشتەی مرواری عەلای سەججادی ناگاته ئەمی بۆ کەیف و شادی سێ جەمه گەدەت لێره هەڵێنجه چێشتێکی خۆشه ماشه و برینجه ++++++++++++++++++++++