شاعیر: دڵدار کتێب: دیوانی دڵدار سەرناو: گوڵی سوور سەبارەت: هەولێر گوڵی سوور، ئەی کچی نەورۆز، ئەرێ کام دەس لە باغی ژین لەبۆ یەک دەفعە بۆن کردن، بە ناکامی ئەتۆی هێنا ئەوێستاکەش بە ژاکاوی وەها بێ قەدر و تۆزاوی لەسەر ڕێگا فڕێی داوی لە جەور و زوڵمی دەستە پەری زادەی بەیان لەرزین لە دەوری ئەم چڵەی لێی بووی پەپوولەی زەرد و سوور گریا منیش ئەی گوڵ دڵێکم بوو دڵێکی پر لە ئارەزوو بە سۆزی ئاوی حەز تینوو لەناکاو لام فڕی بۆ لای کچێکی دولبەر و شیرین ئەویش ڕیشەی لە دەس گرت و بەبێ ڕەحمی لەژێر پێی نا بە گریاوی و برینداری بە ڕووزەردی و غەمخواری بەبێ ئوممێد لە دڵداری گەڕاوە سینەکەی تارم، ئەوێستاش ئەی گوڵی غەمگین لە تەنهایی سەرینت بێ، دەهانێ ئەم دڵە، توخوا! ++++++++++++++++++++++