شاعیر: دڵدار کتێب: دیوانی دڵدار سەرناو: مەی سەبارەت: کەرکووک مەی لەبەر دەم بێ کە ئیمرۆ عادەتێکی جارییە عادەتی چی؟ موئنسی چی؟ پیشەیی بێ کارییە جامی یێکەم فڕ ئەکەیت تۆ هەستی دڵشادی دەکەی شاد و نۆشی چی بێ یاران... عیللەتێکی سارییە عیللەتی سیحەت ئەبا، غارەتگەرێکە، نیگبەتە لازمە تەسلیمی کەی، تەسلیمی کەی، ناچارییە هەر کەسێ ئیدمانی مەی کرد خۆی ئەخاتە داوەکەی ئاخری هەر ڕەنجەڕۆیە هەم لە عیزەت عارییە فەرقی ئینسان و وڵاغ ئەندیشەیە، ئەندیشەیە بۆ نەمامی عەقل و ئیدراک مەی دزێکی کارییە چەند کەسێکم من ئەناسین خاوەنی جاه و شەرەف ئێستە مەنکووبی شەرابن پیشەیان غەمخواریە سیححەت و ماڵ و شەرەف ڕۆیی لە باجی بادەیان عەیش و نۆش هەر زیللەتە تا ئاخیرەت یەکجارییە ئەی نەکەی گیانە بنۆشی ئەم ئەداتەی موخریبە چونکە ناوی خۆش و کاری عەینی ژاری مارییە ++++++++++++++++++++++