شاعیر: دڵدار کتێب: دیوانی دڵدار سەرناو: بڵێ سەربەستی سەبارەت: بەغدا - ١٩٤٤ لە ساتێکی وەها تەنگ و لە کاتێکی وەها پەستی کە عالەم گشتی هەستاون ئەبێ کەی تۆش لە خەو هەستی؟ بە چاوی ڕاستەقینە سەیری خۆت کەیت و بکەی هەستی کە وا مەحروومی سەربەستی لەژێر دەستانا ژێر دەستی لەگەڵ لاوی نەهێنی کورد بڵێ سەربەستی، سەربەستی بەگوڕ تۆ بێیە مەیدان و حوقووقی گشتی داوا کەی بە یادی نەوجەوانانی شەهیدان گیان بەرپا کەی بە تیشکی حەق خوراوی کورد، دڵی تاریکی ڕوونا کەی بزانی سا بەسەر چوو وەختی بەدمەستی و بەدمەستی لەگەڵ لاوی نەهێنی کورد بڵێ سەربەستی، سەربەستی لە چاوی کیژە کوردانی برا کوژراووی ماڵ سووتاو شەپۆلی ئەشکی خوێنین دێ وەکوو جۆبارێ یا لافاو هەنیسکە قوڵپە گریانی هەتیوی ڕووتی باو کوژراو نیداکەی واجبە بۆ گشت لەبۆ دڵ تینی نەشکەستی لەگەڵ لاوی نەهێنی کورد بڵێ سەربەستی، سەربەستی ++++++++++++++++++++++