شاعیر: دڵدار کتێب: دیوانی دڵدار سەرناو: سزاواری سەبارەت: ڕانیە - ١٩٤٤ لە حەسرەت دەردی بێ دەرمانی دووریت وا پەشۆکاوم لە شێوانی جەفا ئامێزی مەئوای دڵ پەشێواوم ئەزانی چی بە عەقڵ و هۆشی کردم قەشمەری خەلقی گەلێ جار لێم ئەشێوا، خوایە چی بێ مەبدەئی ناوم ئەڵێن: شێتی وەفای هاودەردی یاری میهر و دڵسۆزی ئەڵێم: ڕاستە. ئەلێن: کوانێ؟ لە بەحری حیرەتا ماوم دڵی خۆم خستە سەر سینی سزاواری و لە بۆتم نارد کە هاتە بەردەمت داتە دەمی سەگ گوایە هەر خاوم ڕەقیب و موددەعیش ئێستا بە لاما دێن بە گاڵتە و گەپ بزانم تا بە زاری فیتنەجۆیی وا نەجووراوم لە قاقای پێکەنینی فەوزی سەرگەرمی ئەدەن وەختێ ئەبینن دوو دڵۆپەی ڕوون و گەرمی ئەشکی دوو چاوم لە ئانی نەزعەتا بووم وشکە سۆفی هات و لێی پرسیم وەفات چۆنە وتم: بیللا لەسەر عەینی وەفا ماوم ++++++++++++++++++++++