شاعیر: دڵدار کتێب: دیوانی دڵدار سەرناو: زوڵف و ئەگریجەی یار چەندە تەبایە زوڵف و ئەگریجەی یار چەندە تەبایە وێنەی جەماڵی یار لە دڵی مندایە شا بۆی گەدایە، گەداش فیدایە ڕوح بۆی نەمایە، هەر بێ وەفایە چونکە مەشرەبی یار جەور و جەفایە! سەد ماشەڵڵا یارم چەندە بە نازە دڵم دەسووتێنێ بەم چاوەبازە گەردەنی قازە، شەهێن و بازە بۆ ڕوح دڵخوازە، بە عیشوە و نازە لێوی پشکوتووە وەک غونچەی تازە هەڵسە چاوەکەم یار وەعدەی جارانە ئاسمان وەکوو من ئەسیری تابانە شایی و سەیرانە، لەناو ڕەزانە ڕووی چەندە جوانە، وێنەی گوڵانە بەهارە ئەمڕۆکە جەژنی عاشقانە ++++++++++++++++++++++