شاعیر: میر سادقی دینەوەری کتێب: مەلنامە سەرناو: باڵباز/ baɫbaz: چەشنە مراوییەکە سەبارەت: مەلنامەی میرسادقی دینەوەری: لێكۆڵێنەوەی: د. سدیق بۆرەكەیی، هەولێر، ئەكادیمیای كوردی، ٢٠١٢، لاپەڕە ١٠. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - سەرچاوە: https: //t. me/farhangibalnda بە وێنەی باڵباز وازی کەر نە ئاو گۆش دەر وە ناڵە و زاری و چاوچاو واتە: هەروەکوو باڵباز لەناو ئاوا گەمە و یاری کە. وە بە ناڵە و چریکەی پەلەوەرەکان گوێ بدە. بال‌باز [با لْ با زْ] (در لهجهٔ کرمانجی و در لهجهٔ کرماشانی): قسمی مرغابی که روی بالهای آن به رنگ سیاه و سپید است. این مرغابی از بورک کوچکتر و از خردک بزرگتر است و پرهای بدن آن قهوه‌یی سوخته، آمیخته به قهوه‌ای روشن است. «فرهنگ نام‌های پرندگان محمد مکری» باڵباز/baľbaz: ن: [ باڵ] باڵندەیەكی ئاوییە، باڵەكانی ڕەش و سپین. لەشیشی بەرەو قاوەی دەڕوات. «فەرهەنگی زمانی یەکگرتووی کوردی هاوچەرخ» باڵ بازگ، باڵ بازگە:  «فەرهەنگی وشەنامە» ـ باڵباز. ـ چەکداری میری. مامۆستا ناسیح حوسێنی پێیان وایە ئەمە سوورەقانگە. کوردی: سوورەقانگ فارسی: آنقوت ناوی زانستی: Tadorna ferruginea فەرانسەوی: Tadorne casarca ئینگلیزی: Ruddy Shelduck * سۆراویلک (؟ )، سۆرەپەن (؟ )، سوورە مراوی، کەرزەر، کەرسەڕ، مزراح (؟ ). ٦٣ سانتیمێترە. سووری خەنەیییە. سەر و ملی کاڵترە. کلک، سەرباڵ، لاق و دندووکی ڕەشە. نێرەیان تۆقی ڕەشی بەملدا هاتووە. مێیەیان سەری مەیلەو سپییە. زیاتر بە جووت دەگەڕێن. زستانان لە خیزەڵانی کەنار چۆم و گۆل دەبینرێ؛ لە دەشت و ناو زەویانیش دەنیشێ. لە کون و قەڵشتە بەرداندا هێلانە ساز دەکا. هەر کە جووجەی هەڵێنا یەک یەک بەدندووک بۆ ناو ئاو دەیانگوێزێتەوە. کۆچەرییە. «فەرهەنگی باڵندە ئەحمەد بەحری» Soravî, soravêrk, sorave, sûreqang, sûrawîlk/ سۆراڤی، سۆراڤێرک، سۆراڤە، سوورەقانگ، سووراویلک (Tadorna ferruginea) https: //www. wikizero. com/ku/Balindeyên_li_Kurdistanê Soravî, Sorevêrk, Sorave/ سۆراڤی، سۆرەڤێرک، سۆراڤە (Casarca ferruginea) «Balindeyên Kurdistanê Îsmaîl Taha Şahîn» دۆی سوورەقانگ زڕەکەوە بۆرچین سەرسەوزی گرتەوە «بۆ کوردستان هەژار بەزمی باڵدارانە» ++++++++++++++++++++++