شاعیر: میر سادقی دینەوەری کتێب: مەلنامە سەرناو: باز/ baz: باز سەبارەت: مەلنامەی میرسادقی دینەوەری: لێكۆڵێنەوەی: د. سدیق بۆرەكەیی، هەولێر، ئەكادیمیای كوردی، ٢٠١٢، لاپەڕە ٩. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - سەرچاوە: https: //t. me/farhangibalnda باز نە پەی شکار نە کۆ و دەشتەن وە هەر کۆ مەشی ئەو هەر نە گەشتەن واتە: باز لە دووی ڕاووشکار لە کێو و دەشت دایە ئەچیتە هەر کوێ ئەو هەر لە گەڕان و گەشت دایە شاباز:  «فەرهەنگی وشەنامە» شاباز؛ بازی گەورە. تەڕلان:  «فەرهەنگی وشەنامە» ـ تەڕلان ـ بازی گەورە باز:  «فەرهەنگی خاڵ» باڵندەیەکی تیژڕەوی گۆشتخۆری ڕاوکەری چاوجوانە. باز:  «هەنبانە بۆرینە» ـ کوردی: مەلی ڕاوچی بەناو ـ فارسی: باز شکاری باز:  «فەرهەنگا کانی» تەیری ڕاو. باز:  «فەرهەنگی شێخانی» جۆرە مەلێکی گۆشت خۆرە. «بازی کوێستانان وەرە کەوی نساری.» کوردی: باز فارسی: طرلان ناوی زانستی: Accipiter gentilis فەرانسەوی: Autour des palombes ئینگلیزی: Goshawk * بازی قزڵ (؟ )، تەڕلان، تەللان، شاباز ٤٨ تا ٦٠ سانتیمێترە. مێیە زۆر لە نێرە گەورەترە. ئەو باڵندەیە وەک مێیە واشەی زۆر گەورە دەچێ، بەڵام باڵی پان و نووک تیژترە. برۆی سپییە. پشتی بۆری ئاماڵ ڕەشە. بەرزگی سپییە و ڕێ ڕێی وردی قاوەیی لێک نزیکی پێداکشاوە. ژێر پاشەڵی سپییە. بەباڕی پشتی کاڵترە و بەرزگی زەردی پڕ لە خاڵ و پنۆکی قاوەیییە. بەتوندی بەسەر داراندا دەفڕێ و باڵندان ڕاو دەنێ. لە شوێنی پڕ دار، لێڕەوار چ لە دەشتان و چ لە کێوان دەژی. لە شوێنی دوورە دەستی ناو لێڕەواران هێلانە ساز دەکا؛ جاری وایە کۆنە هێلانان ئاوەدان دەکاتەوە. «فەرهەنگی باڵندە ئەحمەد بەحری» فارسی: طرلان ترکی: طرلان (قزل قوش). کردی: باز. گیلانی: واشک. ئینگلیزی: Northern Goshawk ناوی زانستی: Accipiter gentilis «اطلس پرندگان ایران محمد کابلی و دیگران جلد سه» ++++++++++++++++++++++