شاعیر: میر سادقی دینەوەری کتێب: مەلنامە سەرناو: بوڵبوڵ/ buɫbuɫ: بڵبڵ سەبارەت: مەلنامەی میرسادقی دینەوەری: لێكۆڵێنەوەی: د. سدیق بۆرەكەیی، هەولێر، ئەكادیمیای كوردی، ٢٠١٢، لاپەڕە ١٢. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - سەرچاوە: https: //t. me/farhangibalnda بوڵبوڵ مەوانۆ شەو و ڕۆ پەی گوڵ گوڵیش هەر وە ناز دڵ مارۆ وە کوڵ واتە: بوڵبوڵ هەر ئەچریکێنێ شەو و ڕۆژ بۆ گوڵ. گوڵیش هەر بە ناز دڵ بە کوڵ دێنێ. «وه‌ڵڵا ئێسته‌ نازانم له‌ نوسخه‌ی به‌رده‌ستی مامۆستا سه‌فی زاده‌ چی نووسراوه‌ به‌ڵام «گوڵیش» دروست نییه و ئه‌بێ «گوڵیچ» بێ.» «عەبدوڵڵا حەبیبی» بڵبڵ: [فەرهەنگی وشەنامە] بلبل، بولبول. ناڵەی بڵبڵیم بڵند پایە بی جە پەی شووم بەختیم ئایر مایە بی «بێسارانی، دیوانی بێسارانی» ڕێزان سەوزەی گوڵ مەعاریف وە گڵ چۆڵ بییەن چەمەن جە سۆزەی بڵبڵ «مەولەوی، دیوانی مەولەوی» بلبل:  [فەرهەنگی خاڵ] باڵندەیەکی دەنگخۆشی بازەڵەیە، بەقەد چۆلەکەیەک دەبێ. بلبل:  [هەنبانە بۆرینە] کوردی: ـ بولبول، بوڵبوڵ، چڤیکی خۆش بێژ. ـ زمان پاراو، زمان تەڕ، قسەزان. فارسی: ـ بلبل. ـ زبان آور. بلبلی باڵشکاوی وەختی گوڵم هەر شەپۆڵان دەدا دڵی لە کوڵم «هێمن، ناڵەی جودایی، سازی ناساز» بوڵبوڵ: بولبول، بلبل (کوردی). بوبُرد، تُندُر، تُندور،  واف (فارسی). عُندَلِیب، بُلبُل، کُعَیت، نُغَز (عەرەبی). «فەرهەنگی مەردۆخ» قومریان وە بانگ گوڵبانگ یاهۆ بوڵبوڵان بەدەنگ ناڵین بێ شۆ «خانای قوبادی، سوڵتان ئیبراهیم و نۆشافەرین» بولبول: «نا.»،  «مک.» ١- باڵندەیێکی بچکۆلانەیه به ئەندازەی چۆلەکەیەک، ڕەنگی پشتی کەوەیەکی ئاماڵ سوور و بەرزگی زەرده، دندووکی بچووک و خۆی به تێکڕایی جوان و ژیکەڵەیه، دەنگی زۆرخۆشه هەر بۆیە دەیگرن و دەیکەنه قەفەزەوە. ٢- «ست.»،  «مج.». آ» حاڵی ئینسانێکی بێ گرێ و گۆڵ و ڕەوان قسەبکا. ب» حاڵی کەسێکی دەمی ڕاناوەستێ و زۆر قسە دەکا،  زۆر بڵه. «قامووسی زمانی كوردی زەبیحی» دەک دڵە کوێر بی عەمرت نەمێنێ قاڵاو لە جێگەی بولبول دەخوێنێ! «پەندی پێشینیان، مەلاغەفوور دەباغی» هوزار:  [فەرهەنگی شێخانی] بولبل. میرێ مەجلس نەکەنت موتربێ گۆیا چ بکەت غونچە خەندان نەبتن بولبلێ شەیدا چ بکەت «ئەحمەدی خانی، دیوانی ئەحمەدی خانی» وا بولبل بەسەر گوڵدا ئەخوێنێ نەغمەی زەبووری داود ئەنوێنێ «پیرەمێرد، دیوانی پیرەمێرد» بلبل [بِ لْ بِ لْ] (در لهجه‌ی کرمانجی کردستان ترکیّه): بُلبل. نام دیگر این پرنده در لهجه‌های اورامانی و جافی و ریژاوی برحسب نوشته دمرگان [ب -ُِ لْ ب -ُِ لْ] با دو ضمّه‌ی متمایل بکسره و در لهجه‌های گروسی و کرماشانی و کرمانجی و سنندجی و سلیمانیه‌یی و بایزیدی: بول بول [بوُ لْ بوُ لْ] و در لهجه‌ی آسی: بوره مرغ [بوُ رَ مَ رْ غْ] است... پرنده‌ییست کوچک که قدّ آن تا ١٧ سانتیمتر هم می رسد. رنگ پرهای بدن این پرنده حنایی و قسمت پایین بدنش برنگ حنایی روشن تری است و معمولا در روز می خواند و می گویند در فصل جفتگیری در شب نیز می خواند. در لهجه‌ی کرمانجی کردستان ترکیّه بعضی از قبائل، مرغ هزاردستان را بلبل هزاره [بِ لْ بِ لِ هَ زا رَ] می گویند. ر. ک بکلمه‌ی 'شالول'. در زبان فارسی علاوه بر کلمه‌ی بلبل اصطلاحات، مرغ زندخوان، مرغ شباهنگ، مرغ شبخوان، مرغ شب خیز و مرغ صبح خوان نیز بدین پرنده اطلاق می شود و دو نام اخیر یعنی مرغ شب خیز و مرغ صبح خوان به خروس نیز اطلاق شده است. بول بول [بوُ لْ بوُ لْ] (در لهجه‌های گروسی، کرماشانی، مُکری، سنندجی، سلیمانیه‌یی، بایزیدی): بلبل. ر. ک. بکلمهٔ «بلبل». «فرهنگ نام‌های پرندگان، محمد مکری» ++++++++++++++++++++++