شاعیر: عابدینی جاف کتێب: دیوانی پیر عابدینی جاف سەرناو: کورتەیەک لە ژیانی شاعیر سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) عابدینی جاف (١٣٢٠-١٣٩٤ زایینی، ٧٢٠-٧٩٧ کۆچی) کەسایەتییەکی گرنگی ئایینی یارسانە کە ھۆنراوەی سۆرانیی لێ بە جێ ماوە. عابدین لە شارەزوور لەدایک بووە و خوێندنی لەلای مەلا ئەلیاسی شارەزووری و مەلا غەفووری شارەزووری تەواو کردووە. دواتر بووە بە یەکێک لە یارانی سوڵتان سەھاک و کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر ئایینی یارسان ھەبووە. شێعرەکانی عابدین لە دەورەی عابدیندا تۆمار کراون. شێعرەکانی عابدین لەسەر شێوازی کرمانجی ناوین (یا سۆرانی) نووسراون. وەزنی بڕگەیی و زمانێکی ساکاریان ھەیە. زۆربەی شێعرە تۆمار کراوەکانی باسی ئایینی یارسان دەکات. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرن بەم پەنیە سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) وەرن بەم پەنیە... . کاکە مەلاگەل وەرن بەم پەنیە ئیمشەو شەیتانم لەی ڕا کەنیە بە سحر و جادوو دەورمی تەنیە چولوسکەی ئاگری بە دەس ژەنیە ناگە ناو دەمم گڕێ مەنیە ئێستاش زوانم بە سووتەنیە لە خۆفی گیانم لەی را چەنیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرن بووینن سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) وەرن بووینن... کاکە مەلاگەل ئیمجار بووینن میللەتی ئێسحاق لێمان پڕ کینن ئەمە دوو جارە جادوو دەنوینن دیارە کاکەییان بە زۆر دەمخوێنن هەقیان بە ئاگر لە ئەز دەسێنن چارەیکم بکەن گەر موسلمێنن.. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرن بپێون سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) وەرن بپێون... کاکە مەلاگەل قوڕ بۆم بپێون ئیمشەو ئبلیسم بۆ وە فرێون وە دەستی ئاگر چولوسکەی پێون هەر وەکی ئافات، بای خەرمان شێون دین و ئیمان لێم کردگە ون ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چارەم نەماوە سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) چارەم نەماوە... کاکە مەلاگەل چارەم نەماوە دمم پڕ خوێنە، جەرگم بڕاوە مەغزم ڕشاگە، ئەستۆم١ شکاوە بەری چاوم تاریک، دوودی سیاوە ئاخربۆ ئەوان دەیکەم داو داوە پیر موسا داود بنیامین ناوە هەرسگ وەک ستوون دام لە بەرچاوه جارێک با بنێم چاوم لە خاوە بزانیم ئەنجام کام دین حساوە ١. دەسنۆم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نزیر و شافە سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) لە وڵامی مەلا نەسوورە نزیر و شافە... وەرن مەلاگەل نزیر و شافە دیوانێ بکەین وە شەرعی مافە مەیکەن وە کۆمەک لە چوارئەترافا یەک یەک لە گەڵما هەڵکەن کلافە بزانیم کام دین وەکی شیرسافە دیارە دینی یار پاکو بێ لافە لە ناو کاکەییان هەفت قولەی قافە سایەی یەک قولەی لە ئەز مەعافە منیش کەوتمەناو هەڵقەی تەنافە پێم مەعلووم بوگە، جووقەی جوغرافە وەرن بوێژن هەر کام هەڕافە وازدەن لە قورئان، مێژن، گەزافە مابەین ڕاستی قەوڵ خەلافە وەر نە گشت دەیدەم بە ئاوی تافە دەچمە لای ئسحاق نووری ناو جافە ئێوە بمێنن وەی دلێ زافە حوسەین بەهای، بۆتان سەڕافە بتانخاتە قەوڵ ڕای عرفان بافە چونکە خەفانتان لەو خوێن و کافە ئاخر دینتان بی وە زەرافە١ ١. کونی دیوار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نەسوور نەدراوە سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) لە وڵامی مەلا نەسوورە نەسوور نەدراوە. جارێ وە تواو ئیزنم نەدراوە چواریەکی سایەم لە سەر نراوە ئەوەڵی مایەم لە شیر ڕژیاوە بارم لە پردی ئێوە پەڕاوە هێمان قەواڵەم مۆر نەکراوە زات نەبوگە سوار فیل وراوە مێوان پێم دەوێ، موسێم حەساوە پیر موسا وەزیر دەفتەر فراوە دەسگیریم دەکا، ساحب چراوە بەحرم مەوج دەدا لەو سەر سراوە توخمی کردارم، گشتی بەرئاوە ئاوی دەریاکە بێخی هەراوە ئێوە گشتتان ڕیشەی مراوە چاوتان کۆرە، پڕی تۆراوە سارە دەکەم جەنگ، دینتان خراوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دایکە وا نیە سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) لە وڵامی نەرگزەی مەلا شوکری دایکە وا نیە... ئی هەرفە مەیژە، خوشکە وا نییە ئەمن ئێسحاقم، بە خودا دییە لە دیوان، بنیام بۆم ڕەجا چییە شەیتانم جاگیر شای ئێسحاقیە بۆیە شێت بووگم، سوورم شادییە عیشقی شەیتانم بۆیە سەباقیە کتاوم لە لای بێ وەفا بییە سنی بە دەستم بوویە فانیە داودم ڕەهبەر لە ئەز ڕازییە مۆستەفام دەکا بە تیر بازییە ئەزازیل مووسا نوخت ئەندازییە میوانم بووگە، وە من سازییە چوار مەلەکەی عەرش هەفت شیرازیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دایکە خەتی دا سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) لە وڵامی نەرگزەی مەلا شوکری دایکە خەتی دا... . خۆشکە دەنووڕم ئەز بە خەتێ دا وە پەرەی قورئان وە ناو ڕەتێ دا١ هەم پیر و پادشا نووسراگە لێدا لە عشقا ئەز دیدەم بە شەتێ ٢دا با مەلا و فەقێ نەنوڕان پێدا بۆیە ناخووسێم لە ناو ڕوودێدا دەشێنم پرشنگ لە وەر ئەستێ دا٣ بنیام ساقی، خۆی وە هەر کەسێ دا شێت دەبێ لە عشق لە بەر ویێ دا٤ وەک ئەز ڕسوایە لە ناوی دێ دا تۆیش شەیتان بگرە وە عاقڵیدا٥ نوورت بوارێ وە درەختێ دا ١. ڕەت ٢. دەریا ٣. ئاسنی ئاور کردنەوە، ئاستیندا ٤. بەرپێدا، دوور و نزیک ٥. بکەرەوە عاقیدێدا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گڕ لە دەروونە سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) لە وڵامی نەرگزەی مەلا شوکری گڕ لە دەروونە... شەوقی شەیتانم، گڕ لە دەروونە عیشقی تۆم لە لا پووشی هەروونە١ ئەزیش وەک بالوول دانەندەی دوونە دەرچووم لەو جێگە مایەی فنونە ئەزیش گووزەشتم لەم چەنوو چوونە سایەی ئەزازیل هەر چوار ستوونە بووگە وە زاخاو ئەم گۆشت و خوونە وە ئکسیرەوە سەرف وە ئاڵتوونە بە یاران کردم کفری قاروونە چرام لە تاریک بۆ رەهنموونە لە تووز دەرچووم کۆی تەم و توونە خوشکم تۆش دەرچۆ لەم ڕێی زەبوونە بچین بۆ ناو یار، دینیان بتوونە ئا تۆ ناوینی ئەم چەشمەی ڕوونە؟ پێت دەدەم خەوەر، نەزم و قانوونە لە ئاخر یەقەم نەگری وەنوونە دەینت وە گەردن خۆت لەم گەردوونە ١. شوێن پێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەلالینه وەرن بێژن شەرعێ بێ بوغز و کەدەر سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) لە وڵامی نەرگزەی مەلا شوکری و مەلا نەسورە مەلالینه١ وەرن بێژن شەرعێ بێ بوغز و کەدەر کاشفی مەعنی کەین سوورەی قورئان ئایەتی ئەنوەر (إنا بدلنا هوه جلود بعدا غير له جلود) یەعنی لەم پووسته دەچم بۆ پوستی دیگەر بۆچی شەمس ئێواره بە مەرگە، سوبحێ زندە دەوێ ئەوە شیوەی دۆنای دۆنه ئەم بەر و ئەو بەر نوسراوە (خلقنا الانسان و من صورتة) یەعنی من لەم سوورەتی خۆم خوڵقاندوومە بەشەر نووسیاگە (ان الله انزلنا للبشر) یەعنی خۆم خودامو لە جامەی ئینسان دەکێشم سەر بە ئایەتی (انا انزلنا هو فی لیله القدر و ما ادراکه) یەعنی کەس نازانێ لەی سەرە خەبەر یەعنی بە شەوی تاریک دادەبەزم بەو کیسوەتی بەندە شەوی تاریک یەعنی چاوتان کۆرە نەزەر خوا ئێسحاقه و شاهێ غولامان وا لە جەمێ مێردان شام بەرزەملی دیوانه و نویرێ لە ئەخزەر بنیامەکە جبرەئیل ساحبی بورهان پیاڵە دەری مێردان وا لە جەمی کەوسەر داودم یارە و ڕەهبەری یاران ئیسرافیل عەرشو سوورە له مەحشەر میکائیله پیر موسا سەبتی بە دەسته نووسەندەی سابقی یاران، ساحب دەفتەر عزرائیلە ئبلیس ئەوە قابزی ئەرواح ناوی موستەفایە تیری لە ئەسپەر ئیمجار چی دوێژن دینتان سوودی نەماوە گشت بێنه دوونی من، شەیتانه پێغەمبەر دینی کاکەیی پاکە و بێ کینە و دەغەل ئەم زەهرە وەجێ بێڵن وا لەوێ شەهد و شەکەر ئەو وەختە کە مەحشەر بێ، یاران شادی دەکەن ئێوە دەبەن بۆ نار، بۆ چۆپی و چەمەر ١. مەلایینە، مەڵاگەل ++++++++++++++++++++++ سەرناو: میکائیله پیر موسا سەبتی بە دەسته سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) میکائیله پیر موسا سەبتی بە دەسته نووسەندەی سابقی یاران، ساحب دەفتەر عزرائیلە ئبلیس ئەوە قابزی ئەرواح ناوی موستەفایە تیری لە ئەسپەر ئیمجار چی دوێژن دینتان سوودی نەماوە گشت بێنه دوونی من، شەیتانه پێغەمبەر دینی کاکەیی پاکە و بێ کینە و دەغەل ئەم زەهرە وەجێ بێڵن وا لەوێ شەهد و شەکەر ئەو وەختە کە مەحشەر بێ، یاران شادی دەکەن ئێوە دەبەن بۆ نار، بۆ چۆپی و چەمەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەلالینە مەکەن شەرع ناوی وە زۆرداری سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) مەلالینە مەکەن شەرع ناوی وە زۆرداری مەچنه سەر قەولی عینادی، ئەهلی کوفاری وەها ئێوە دەڵێن الله صمد كفوا أحد خوا ناوێ لە کەس کەس ناوێ لە ئەو ئیزهاری ساوایێ خودا بەد قەلبه و چێهرە ناشرین لە ڕووی نایا بە کەس خۆی بکا ئاشکاری تاکەی پنهانی دەکا ڕەنگ، لەو ژێرێ نقاب خۆ شەمشەمە کۆرە نییه بەو شەوی تاری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یام جوانه و ناوێرێ بە کەس ڕەنگ بنوێنێ سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) یام جوانه و ناوێرێ بە کەس ڕەنگ بنوێنێ نەوا بسێنن لێ چەن بۆسه بە غەدداری خۆفی لە کییەو بۆچی نایەتە ڕووی دونیا ئەو خالقی خەلقە و ساحبی هەژدەهەزاری وەها دەیتو و دەچێ، دوو ڕەنگ نازانێ بە ڕەنگی شێخ و ملای کردگە وێڵ بەو ئەفسانەی مەککاری مەکر و مەکرنا مەکری کبار، نووسراوە لە قورئان یەعنی کاروانچییه گ پێچ ڕاگەم ناڵم نییه بسماری به هەفتاد و دوو دین دەنوێنم حیلە بسیاری مەلاگەل ئێوە کە کۆرن نیتانه خەوەر حەقیقەت ئێسحاقە، خوا وا لە جەمێ یاری هێندە کە من کردم قەتلی تایفە بە ناحەق شوکرانه بە ئسحاق دەبێ دەرچووم لە گوناهکاری لەو سەنگین خەوە بێدار بووم لەم شەوی تاره مایەی پیرموسیم لە سەرە، کەوتمە ڕەسگاری ڕۆحم وە فیدای ناموەرێ پاکدامەن و پاکە لەو جەمێ شا نیشتگن وە ئەرکان، خەم گەردەن لاری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەلاگەل ئەوسا جامی ئەلەست قالو بەلا بوو سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) لە ووڵامی مەلا غەفوور مەلاگەل ئەوسا جامی ئەلەست قالو بەلا بوو کەس دەنگی نەکرد شەیتان ساحب سەڵا بوو لەو سوختەی شەهپەڕی بنیام مایەداری ئەرز دەکا مایەی قووەتی دونیا سیم و تەڵا بوو ئێوەن مللەتی قیل و قال بێ بەشی باقی کاکەیی ڕۆژی ئەزەڵ دۆستی ئیللا١ بوو ساحبێ شەرت و بەزمن وە قەوڵی قەدیم حەق بۆ ناوی ئەوان هەر مبتەلا بوو سەر سککەی دین دوو هەفت بۆ جەمی یار لەو جامی بەڕەب چلتەن بە جەللا بوو ئایەت کە دەڵێ خەیر و شەڕمەن ئەڵا مەعلوومە خودا شەیتانه، بەرەڵا بوو ئێوە دەڵێن شەیتان مللەتی خۆی سەند لە خوا ساوابێ لە گەڵ ئەو شورەکائی فلا بوو٢ لەعنەتی حەق هاتگە بۆ کازب و فاسق ئێوە کە هەر دووگی دەکەن لەعنەت بە مەلا بوو بە درۆی ئێوە ڕەسوول چل ژنی هەبوو ئەوە بۆ خۆتان خۆشی دەکەن کە وەها٣ بوو تا ئەو ڕۆ کە مرد غەیرەتی ئێوەی خوارد فەرزەندانی وە تێغتان هەم بە تەقەلا بوو ١. ئی لا، ئەڵڵا ٢. یانی هاوبەش بوون ٣. حەلا بووش هاتووە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئێوە عەلیتان کوشت چەن بە کەرامات بوو سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) ئێوە عەلیتان کوشت چەن بە کەرامات بوو ڕەواج کەرێ دین، ساحب تێغی موجەللا بوو سابەس بێن و حەیا کەن ئەی قەومێ سەگان ئەر گەور بووایه ئێستا کە بە ئەیوەڵا بوو هەم عەلی ئسحاقە وا لە جەمی یاران پەیغەمبەری لایە و لێتان بە تەوەللا بوو ئەوسا کە سرشتبوو ئەو قاڵبی ئایەم قەبزەی زەردە گڵی پاک تەخڵیت بەخلا بوو ئەز لەو زەردە گڵم پالفتەی والا بووم ئێسته کە جیا بووم جەمی یارم تەسەلا بوو کازبی مەیژن وەی ساختەی عوسمان لسانم بە کەلامی یاری بەرەلا بوو عابەدین چاوەشی دیوان عابدی ئسحاق نوسەیر بووگم لە مەدینه عەلیم حوببوڵا بوو دینی یار تەمەلەی خشتی قیامەت دینی ئێوە لە دونیا خارە تۆهەلا بوو لێم بین ئەم حەرفانه کە ئەز دوێژم ئسحاق خالقی حەق ئەقدەمی بیسمیللا بوو شەیتان جەدی قەدیم یەعنی کە پەیغەمبەر بنیام تیغ خوردەی ئیبراهیم خەلیلەڵڵا بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەرچاوەکان سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) دیوانی سەرەنجام تەییب تاهیری نامەی سەرەنجام، سدیق بۆرەکەیی دەستنووسەکانی یاری ++++++++++++++++++++++