شاعیر: عابدینی جاف کتێب: دیوانی پیر عابدینی جاف سەرناو: ئێوە عەلیتان کوشت چەن بە کەرامات بوو سەبارەت: نووسین: سیروان دیلان (ئەحمەدپوور) ئێوە عەلیتان کوشت چەن بە کەرامات بوو ڕەواج کەرێ دین، ساحب تێغی موجەللا بوو سابەس بێن و حەیا کەن ئەی قەومێ سەگان ئەر گەور بووایه ئێستا کە بە ئەیوەڵا بوو هەم عەلی ئسحاقە وا لە جەمی یاران پەیغەمبەری لایە و لێتان بە تەوەللا بوو ئەوسا کە سرشتبوو ئەو قاڵبی ئایەم قەبزەی زەردە گڵی پاک تەخڵیت بەخلا بوو ئەز لەو زەردە گڵم پالفتەی والا بووم ئێسته کە جیا بووم جەمی یارم تەسەلا بوو کازبی مەیژن وەی ساختەی عوسمان لسانم بە کەلامی یاری بەرەلا بوو عابەدین چاوەشی دیوان عابدی ئسحاق نوسەیر بووگم لە مەدینه عەلیم حوببوڵا بوو دینی یار تەمەلەی خشتی قیامەت دینی ئێوە لە دونیا خارە تۆهەلا بوو لێم بین ئەم حەرفانه کە ئەز دوێژم ئسحاق خالقی حەق ئەقدەمی بیسمیللا بوو شەیتان جەدی قەدیم یەعنی کە پەیغەمبەر بنیام تیغ خوردەی ئیبراهیم خەلیلەڵڵا بوو ++++++++++++++++++++++