شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: بەختەوەری هەوڵم ئەدا بتناسم و بتناسێنم کەوشی پۆڵا و گۆچانی ئاسن بە دەستم کۆڵان، گەڕەک، شار و لادێ نەما بەشوێنتا نەگەڕێم کەسێ نەبوو ناوونیشانێکتم بداتێ. دەشت و چۆڵ و چیام بڕی تۆم هەر نەدی. زەریاکانم بە هەناسەی گڕ تێ بەر بووم کرد بە هەڵم و، چیم تیا نەدین. خەمبار، ماندوو، دڵ پڕ ئازار لە خەمی هەژاران و برینی جەستەی زامداران ورد بوومەوە هەموو تێکڕا پێم پێکەنین: «بەختەوەری؟ ! ئەوەی بەشوێنیا ئەگەڕی منداڵێ بوو بە ساوایی سەریان بڕی.» ++++++++++++++++++++++