شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: بێزاری سەبارەت: وەیتەلووس قەراڵێکی ڕۆم بوو کاتێ لە مەیدانی شەڕدا لاشەی «ئۆتۆن»ی ڕەقیبی خۆی بینی کە بۆ گەنی کردبوو بۆنی پێوە کرد و وتی: بۆنخۆشترین بۆنی دنیا بۆنی لاشەی گەنیوی ڕەقیبە. ئەی شەوەزەنگ وەختە منیش وەک «وەیتەلووس» لاشەی گەنیوی «ئۆتۆن»یت بۆن بکەم و بڵێم ئۆخەی. وەختە شووشەی عومرت بشکێ هێندەی نەماوە ببمە گڕ چڕستانی پڕ لە کینەت بسووتێنم ببمە لافاو، جەڵغەی دەروونت ڕاماڵم زۆر لەمێژە دەروونی من لە عاستی تۆ پڕ لە قینە هەناسەی من ئاگرینە هێندەی نەماوە، وەک هەڵۆ قەلەڕەشکەی نامۆییی تۆ لە دارستان بتارێنم ++++++++++++++++++++++