شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: بیرەوەری کە شۆڕەبی پرچی خاوی باوەشێن کەر ئەکاتە پەیکی نامەبەر گوڵاوی ماچێکی شیرین، ئەکاتە دەم خاکی دڵبەر... کاتێ هەتاو ملوانکەی زێڕ، ئەکاتە مل شاخی یاخی بە دەم سروود و گۆرانی و هەڵپەڕکێوە کراسێکی زەرد و سووری ئاودامانی ئەکاتە بەر... دڵی خۆزگەم بە ئاواتی گوڵێکەوە دائەخورپێ لە ئێوارەی زستانێکی کپ و مۆندا تکەی ئاونگی تەنیایی تکایە سەر گۆنای ئاهەنگی هەڵپەڕکێ پرچی کاڵی تاسەکانی، بوون بە دەستماڵی سەر چۆپی دڵی تەنگی بوو بە خەڵاتی کێبەرکێ! ++++++++++++++++++++++