شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: یاد کاتێ بەرخۆلەی ناسکی یادەکانت ڕەنگ بزرکاو لە تاو گورگە شەوێی دووری ئەچێتەوە نێو باوەشی هەستەکانم مەمکەی حەز و تاسەم ئەمژێ... هێدی و هێمن ئەبێتەوە ژانەکانم بۆیە هەزار ئەوەندەی تر شەوانی دووری و تەنیایی وەکوو شەوە لەسەر سنگم یاری بکەن وەکوو دووپشک پێمەوە دەن هێشتا یاد و خۆشەویستیت لە دڵمدا شیرین و شیرینتر ئەبێت لە ئاسمانی تاسە و خەمدا گوڵئەستێرەی خۆشەویستی لەدایک ئەبێت ++++++++++++++++++++++