شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: گەشەی ئەوین لە خۆرەتاوی گەش وایە دڵی ئاسمان بەتەمایە... لەبەر ئەوە بەربەیانان کە پێڵووی چاوی هەڵدێنێ بەرەو ئامێزی شەو گرتووی ئاسمان ئەفڕێ، گەورە ئەبێ و باڵا ئەکات بەربەڕۆژەی عاشق بەتاو چاوی بڕیوەتە هەتاو بە چوار دەوریا سەما ئەکات. کێو سەربەرزی هەڵۆکانە بۆیە لەبەر با و بۆراندا چۆک دانادات. ئەی خۆرەتاو، زەریا، کەژان لەو کاتەوە دڵم ئەوینی ناسیون چاوی هیوای تێ بڕیون بۆ لاتان دێ و هاوار ئەکات چۆک بۆ خەفەت دانادات و هەڵۆکانی لە خۆی ناکات. ++++++++++++++++++++++