شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: گوڵاڵە نیگات شۆخە وەکوو چاوی کانی و پەری تریفەی دێ هێندە تینووی ئەو چاوانەم کاتێ زانیت شەوە ناوێک وەک برووسکە هاتم بۆ لات جا ئەو ساتە دەم ئەنێمە کانیی چاوت تینوویەتیی خۆم ئەشکێنم دەستێ بەسەر پرچی خاوی وەک هەورێشمتا ئەهێنم گوڵاڵە گیان بە سیماتا جوانیی دایکم بە هێمنی و نیگاکانتا خۆشەویستی بێئەنجامی باوکم بیر دێتەوە بۆیە وەکوو تینووی بەر ئاو هەر تامەزرۆی نیگاکانتم. ++++++++++++++++++++++