شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: کەلەبچە تاڵێ لە پەلکەزێڕینەی یادەکانتم بەست بە قامکی شیعرێکەوە بۆ وەی هەر کاتێ ئەیبینم، مووچڕکی ئۆخەی و خۆزگا بێ بە دڵما و بەرگەی خەمی دووریت بگرم ئێستا ئەو تاڵە زەڕکەفتە هەڵکشاوە کەلەبچەیە و لە مەچەکی هەناسەکانم ئاڵاوە چەند بجووڵێم زیاتر لە گیانم توند ئەبێ و لە خەزانی خۆشەویستی و گڕ بارانی دووریی تۆدا ئۆخەی ژاکا... خۆزگەم بە پەلکەزێڕینە ++++++++++++++++++++++