شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: پرسە پێکەنین و بزەی شادی ماوەیەکە لەسەر لێوی وشەکانی من تۆراوە فریشتەکەم دڵسووتاوە هێشتا کۆستی شیعری پێشووی سەر بڕاوی لە بیرماوە... کە ئەو شیعرەیان سەر بڕیم فریشتەکەم پڕ بە دڵم زریکاندی پڕ بە ناخم خەمی بۆ خوارد ئای کە چەندە گوڵی بۆ سەر مەزاری نارد فریشتەکەم هێشتا بەرگی ڕەش ئەپۆشێ هێشتا ڕوومەت هەڵناگرێ هەرچی ئەکا شیعری تری بۆ ناوترێ ++++++++++++++++++++++