شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: ئەی عاشقە لووت بەرزەکە ڕۆیشتیت و وات ئەزانی لەدوای تۆ ڕۆژ نابێتەوە هەوری تاسەت لە ئاسمانی شیعرەکانم ناچێتەوە؟ خۆتت بە چی هاتە بەرچاو؟ تیشکی هەتاو؟ فێنکاییی ئاو؟ هیچیان نەبووی بۆیە زەویی خۆشەویستیم بەبێ تۆش هەر پڕ بەهرەیە دەمی شیعرم پر خەندەیە ئەی عاشقە لووت بەرزەکە دڵنیام گەر جارێکی تر ڕێت بکەوێتە ئەم ناوە لەبەر گرشەی پێکەنینما خۆت ناگری لەبەر چاوی حەپەساوی بێبەزەتدا ئەو ژنەی وا دڵیت ئەکرد بە ژێرسیغار چرای چاوی هیواکانی داگیرساوە و لە دووریی تۆ قەد ناگری. ++++++++++++++++++++++