شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: مەڵێ ئەڕۆم دەریایەکی تووڕە بووم و کاتێ کەنار ئامێزی بۆ ئەگرتمەوە شێت ئاسایی دەستم لە ڕوویەوە ئەنا خەمێکی قووڵ لەنێو سەرما پەنگی ئەخواردەوە وەک مار لەناو دڵما پەپکەی ئەکرد هەتا ئەهات تارماییی خەم بە ڕووی چاوەکانما ئەهات لەو ڕۆژەوە سنگت نا بە سنگی شەپۆلەکانەوە دەستت کرد بە سێبەر بۆیان باڵات کرد بە قەڵا و لەمپەر خۆشمویستی خۆشەویستیت بوو بە ئارام بوو بە کەنار مەڵێ ئەڕۆم ئەم قەڵایە مەڕووخێنە چرۆی هیوای شەپۆلەکان مەوەرێنە مەڵێ ئەڕۆم دەریا لە خۆت مەتۆرێنە ++++++++++++++++++++++