شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: عەشقی نەفرینی ئەو ئێوارە لەسەر هەورە چڵکنەکان پەیمانمان بەست بۆیە شەویا تا بەیانی قوڕ ئەباری و چی وەنەوشەت بۆ هێنابووم بوون بە ژێر لافاوی جەڵغە و تاریکییەوە باش دڵنیام ئەو ئێوارەی ئەو دوو دەنکە ترێت پێ دام دزیەتی بوو. بۆیە شەویا هەتا بەیان هەر ژەهری سەوزم هێناوە ئەو ئێوارە شار بۆنی تاوانی ئەهات من شاژنی وڵاتێ داگیرکراو بووم کەس ڕێزی لێ نەئەگرتم نەفرەت... نەفرەت هەر نەفرەت و بێزارییان خەڵات کردم خۆشەویستیت تاوانێکی زۆر گەورە بوو دەریایەکی بێ ئارام و ڕەشەبایەکی بێ بەزە نازانم چۆن نازانم بۆ شانم دادا خۆم دایە دەست شەپۆلەکان پرچم کردە دەسماڵی سەرچۆپی دەستی ئەم ڕەشەبا لەو ئێوارەوە تا ئێستا ڕۆژی سەد جار شەپۆل و با ئەمهێنن... ئەمبەن شەپۆل ئەمخاتەوە کەنار ڕەشەبا هەڵمئەگرێت و ئەمداتەوە ڕۆژێ ئەبم بە مرواری بەڵام ئەوساش ئەو دوو دەنکە ترێی بۆت دزیبووم وەکوو تانە بە سەرمەوە هەر ئەمێنن سەردەمانێ ئەبن بە ئاوێنەی عیبرەت بۆ بەڵگەی عەشقی نەفرینی ++++++++++++++++++++++