شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: شەهید ڕۆژێ هەرد، و گوڵ، و درەخت و مەل لە قوڵپی گریانی هەتاو سەریان سووڕ ما گوڵ چارشێوی دا بە سەریا هەموو تێکڕا چوون لەگەڵیا چوون بۆ لای خۆر... چاک و چۆنی؟ ... چی قەوماوە؟ خۆر هەناسەیەکی هەڵکێشا و دەستی بۆ دۆڵێ ڕاکێشا لەو دۆڵەدا، لە باوەشی گوڵجاڕێکا ڕەوە ئەسپێکی سم تەڵا نۆمایەکیان هەر بە یاڵی خوێنینەوە لە سەر سنگی خاک ڕاکێشا هەردە و کێو و گوڵ و گیا هەموو گریان. ++++++++++++++++++++++